ئەبونەکر هەڵەدنی داوای فەتوایەک لە بارەی داهاتی منداڵی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان دەکات

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان  داوا دەکات لیژنەی باڵای فتوای کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەی بدەنەوە کە “ئایا گەنج ومێردمنداڵێکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار ودامەزراوە بێت”.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی وکردستان لە نوسراوێکدا کە پرسیاری لە لیژنەی باڵای فتوای کوردستان کردووە و دەڵێت “ئایا گەنج ومێردمنداڵێکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار ودامەزراوە بێت،،لەکاتێکدا باوکی ئەوان سیاسین وکاری سیاسەت دەکەن نەک کاسبی وبازرگانی”.

ئەو پەرلەمانتارە داوای کردووە فەتوایەک لەو بارەیەوە بدەن و دەشڵێت ” بپرسن لەوەزارەتی دارایی وبزانن بەقانون  موچەی پلە باڵاکان لەهەرێم چەندە هەر لەوەزیر وپەرلەمانتارو سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێم وجێگرەکانیان وپلە دارە سەربازیەکان وخانەنشیانی سەربازی “.

ئەو دەپرێست: بزانن بەو موچانە  کەس منداڵ ونەوەی پێ دەبێتە ملیۆنێر وملیاردێری دۆلار !؟  لەسەر بنەمای شەرعی (من اين لك هذا)بەڵکو لەو بارەوە فتوایەکیش بدەن تا هەندێک لەداهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button