وەزیری ناوخۆی تورکیا: کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا کێشەی دوژمنایەتی بووە

لڤین:
وەزیرى ناوخۆى توركیا رایگەیاند، کوشتنی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیا بەهۆی دوژمنایەتییەکەوە رویداوە و هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد- توركەوە نییە.
سولەیمان سۆیلو رایگەیاند: رووداوی کوستنی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە کۆنیا هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد-توركەوە نییە، دوژمنایەتییهكی نزیكەى 11 ساڵهیه، هاوڕێیانمان لە نزیكترین كاتدا دەتوانن دەستگیریان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتونەتەخۆ و بەم نزیکانە رادەستی یاسا دەکرێن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی: هەر هێرشێك لهپێناو نههێشتنی یەكێتیى ئەم وڵاتەدا ئهنجامبدرێت، یەكبوون و پێكەوەبوونمان زۆر زیاتر دهكات، ئەو هەڵسەنگاندنانەى لەسەر بنەماى نەژاد دهكرێن، بریتیین له قۆرخكاریی، ئیستیفزاز و عهقڵیهتێكن لە دژى یەكێتىی تورکیا”.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئێوارەی دوینێ گروپێکی زۆری تورک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیا لە تورکیا بە هۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژران کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەیە و دواتریش ماڵەکەیان سووتاند.
ئەو خیزانە کوردە ماوەی ٢٠ ساڵە لەو شارەدا نیشتەجین، ئەو کەسانەی کوژراون بە ناوەکانی (یاشار دەدەئۆغوڵڵاری، باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری، مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری) بوون.