تا ئێستا لە 3% بۆ 4% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە

لڤین:
راوێژکارێکی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات تا ئێستا لە 3% بۆ 4% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستان کوتراون بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئەوانەش گروپە تایبەتەکانن وەک کارمەندانی تەندروستی و بەتەمەنەکان.
ئارام ڕۆستەم لەدیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئه‌و ڤاکسینه‌ی بۆ کوردستان دێت به‌شێکه له‌و بڕه ڤاکسینه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق کە گرێبه‌ستی کردووه له‌گه‌ڵ (COVAX) بڕیار وایه له‌ساڵی2021، 20% ی دانیشتوانی عێراق بکوترێت به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
راوێژکارەکەی وەزارەتی تەدروستی وتیشی: ئه‌و بڕه‌ی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵه‌وه بۆمان دێت به‌گوێره‌ی دانیشتوانی پارێزگاکان دابه‌شده‌کرێت چۆن بۆ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق دابینی ده‌کات ئاواش بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کرێت و پرۆسه‌که به‌رده‌وامه.
ئارام ڕۆستەم ئاشکرایکرد “ئه‌و ڤاکسینه‌ی که بۆ هه‌رێمی کوردستان هاتووه نزیکه‌ی 500 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه، ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وه‌رگیراوه کۆی گشتی نزیکه‌ی 314 هه‌زار ڤاکسین وه‌رگیراوه تائێستا به‌هه‌ردوو ژه‌مه‌که، واته ئه‌گه‌ر ڕێژه بیڵێین لە 3% بۆ 4% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستان کوتراوه”.
ئەو بەبیری هێنایەوە گروپه به‌ته‌مه‌نه‌کان یان پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی کۆرۆنان نزیکه‌ی له 80% یان کوتراون.
ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتیشی “سه‌ره‌تا خه‌ڵک که‌متر ده‌هات بۆ کوتان به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر خۆی تۆمار کردووه، ڕه‌نگه ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی کوتان نه‌بێت ئه‌وه‌ی ئێمه بۆمان دیاریکردووه بۆیه زۆرجار توشی ئه‌وه ده‌بن که ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێ بکه‌ن.”
ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت” به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه داواکاری له‌سه‌ر ڤاکسین یه‌کجار زیادیکردووه ئێمه به‌ڕاستی نا‌توانیین ئه‌و بڕه ڤاکسینه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دابین بکه‌ین بۆیه داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵیه‌وه‌یه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ئه‌وانه زیاتر بێن، ئه‌وانه‌ش که ناویان تۆمار کراوه ئه‌وانه‌ش ناوه‌کانیان دێته‌وه”.