کێشەکەی سناپ چات چارەسەر دەبێت؟

لڤین:
تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات لە شەوی رابردووەوە کێشەی بۆ دروست بووە و کۆمپانیاکەش رایگەیاند لە هەوڵدان بە زووترین کات چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.
لە درەنگانی سيوی رابردووەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات کێشەی بۆ دروست بووە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی ناتوانن هەژمارەکەیان بکەنەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی جیهان کێشەکە لە سەرتاسەری جیهاندایە و هەریەکە لە ئەمریکا نەکسیک و ئەوروۆا و ئوستراکیا و وڵاتنی ئاسیاشی گرتووەتەوە.
هەر بۆیە تۆڕەکە لە تویتەرەوە بڵاوی کردەوە”ئێمە لە کێشەکە ئاگادارین” دەشڵێت لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەشداربوان بتوانن بچنە ناو هەژمارەکانیان تەنها داوای کردووە کەمێک زیاتر چاوەڕوان بکەن لەگەڵ چاککردنی بەکارهێنەرانیان ئاگادار دەکەنەوە.