لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

لڤین:
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبووونەوەی کۆرۆنا کۆبووە و دوای کۆبوونەوەکەش وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان روو له مه‌ترسییه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا هاوڵاتیان به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان نه‌بوون، بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه ده‌بێت، هاوکات بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەشی خستەڕوو.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا 14 بڕیار دەرکران کە ئەمانەن:
- پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینیی و بازرگانییه‌كان و مۆڵ و چێشتخانه‌كان و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لیژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
- پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكات.
- رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
- هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ره‌ش و رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
- سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
- مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
- هۆڵی سینه‌ماكان له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
- داخستنی هۆڵی بۆنه‌كان و له ناو هۆتێله‌كان.
- دانانی پرسه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
- شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
- ژووری ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
- لیژنه‌ی باڵا داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بۆیان ده‌نێردرێن.
- ئه‌م رێكارانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت و لیژنه‌ی باڵا له رۆژی 3/8/2021 جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات.