مووچەی سەرجەم کارمەندانی فەرمانگەیەک دزرا

لڤین:

مووچەی سەرجەم کارمەندانی فەرمانگەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا و ئەو کەسانەشی پارەکەیان بردووە نەناسراون.

عەمید شوان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاشکرایکرد پارەی مووچەی سەرجەم کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزراوە، ڕوونیشیکردوەتەوە کە لەكاتی گواستنەوەی پارەی مووچەی مانگی (تەموز/7)ی 2021ی كارمەندانی پۆلیسی دارستانی كفری، لەلایەن چەند كەسێكەوە مووچەكانیان دزراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئەوەشی بۆ ماڵپەڕی خەندان خستوەتەروو کە “دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیراوە كە لەكامێراكانی چاودێریەوە دەرچووە، لە لێكۆڵینەوەداین بۆئەوەی سەرەداوی زیاتر لەبارەی پارەكە ئاشكرابكەین”.

باسی لەوەشكرد، دوای لێكۆڵینەوەكان زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكە بۆ رایگشتی ئاشكرادەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button