بەتۆمەتی ساختەکردنی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ٤ کەس دەستگیر کرا

لڤین:

هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکووک، چوار کەسیان بەتۆمەتی ساختەکردنی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستگیر کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکووک، دەستگیرکرنی گرووپێکی چوار کەسی کە کاری ساختەکردن و فرۆشتنی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە، راگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە،” دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی ورد بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانبارانە و دواتر وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر و بەپێی ماددەی (٢٩٢-٢٩٨) لە یاسای سزادانی عێراقی لەناو شار دەستگیرکراون.”

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا،” ناو و تەمەنی تاوانبارەکان ئاشکراکراوە کە هەریەک لە؛

(ا.م.ع) لەدایکبووی ١٩٥٦

(م.ا.م) لەدایکبووی ١٩٦٧

(س.ر.ا) لەدایکبووی ١٩٦٨

(م. س. ر )

سەبارەت بە دەستگیر کردنی ئەو باندە، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، نەبیل حەمدی، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” هیج کام لەئەندامانی گرووپەکە کارمەندی تەندروستی نین.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button