هاوڵاتیەکی خەڵکی ڕۆژئاوا لە زێی گەورە خنکا

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران، گه‌نجێكی رۆژئاوای كوردستان کە به‌ كرێكاری له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان بووه‌، له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا له‌ زێی گه‌وره‌دا مه‌له‌ی كردووه‌ و خنكاوه‌.

بەیار محێدین، وتەبیژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بە میدیاکانی راگەیاندوە،” کاتژمێر ( ١١:١٠ )ی پێش نیوەڕۆ لە حاڵەتێکی خنکان لە زێی گەورە لە دەڤەری بارزان ئاگادارکراینەوە، كه‌ گه‌نجێك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ زێی گه‌وره‌دا خنكاوه‌.”

سەبارەت بە گەنجەکە ڕایگەیاندووە،” بۆ کرێکاری هاتووه‌تە ناوچەکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه‌ لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی ویستوویانە بە مەلەکردن خۆیان فێنك بکەنەوە.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وتەبێژەکە سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکە، ئاشکرای کردووە،” ئەو گه‌نجه‌ ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌ و ناوی ( ع . ح . ح  )یه‌ و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێرە بووه‌، وتیشی، تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەدوای تەرمی خنکاوەکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button