مەڵبەندی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی بڵاوكردەوە

لڤین:

مەڵبەندی 11ی ڕێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی بڵاوكردەوە.

لەرونكردنەوەکەیدا مەڵبەندی 11ی ڕێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  رەتیدەكاتەوە بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و بێ سەرەتا جێبەجێنەكەن. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە “لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی ناڕاست، لەڕێگەی دادگاوە ڕێكاری یاسای دەگرینەبەر”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

بۆ ڕای گشتی

بابەت /  ڕوون کردنەوە

دوابەدوای بڕیارەکەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی

جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز پۆڵای شەهیدسیروان تاڵەبانی  لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە و جێ بەجێکردنی بڕیارەکەی بەڕێز کاک قوباد  بەنوسراوی فەرمی کە وێنەیەکی لەم ڕوون کردنەوەیەدا هاتووە،

هەمووئۆرگانەکان هەڤاڵانی سنووری مەڵبەندی۱۱ڕێکخستنی گەرمیانی ئاگادارکردەوە کە پێویستەپابەندی بڕیارەکەی بەڕێزکاک قوباد تاڵەبانی جێگری  ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن ،

لەم ڕوون کردنەوەیەدا سەرلەبەری ئەو پروپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە کە چەند پەیج و ئەکاونتێکی سێبەر کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەربارەی ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ کە گوایەسەرپێچی کراوە لەلایەن دەستەی پاسەوانی بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەندی۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان بەرانبەر برایانمان لە هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەک لەشاری کەلار

وێڕای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانە کە بەمەبەست و بەئامانج کردنی بەڕێزلێپرسراوی مەڵبەندکراوە ڕێکاری یاسای دەگرینەبەر لەڕێگەی دادگاوە

لەکاتێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەموولایەک  زیاتر خەباتی کردووە بەئامانجی سەروەری یاساو بەردەوام دەبێت لەم هەنگاوە ، جێگەی ئاماژەپێدانە بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەند کەسێکی یاساییەو زیاتر لەگەڵ سەروەری یاسا دایە

مەڵبەندی۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان

27  / 7 / 2021



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button