لە سنوری پشدەر کەسێک‌ 200 ده‌فته‌ر دۆلاری‌ هاوڵاتیانی برد و هه‌ڵهات‌

لڤین:‌

لەسنووری قەزای پشدەر، کەسێک کە خۆی بە بازرگان ناساندووە، نزیکەی 200 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی سنورەکەی بردوو و هەڵهات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە ئەو بازرگانە لە شاری هەولێر ژیاوەو باڵەخانە و شوقەی هەیە و بەناوی مامەڵەی نەوت و گازەوە پارەی لە چەند هاوڵاتییەکی سنوری ناحیەی سەنگەسەر وەرگرتووە.

بەپێی زانیاریەکان بازرگانەکە لەئێستادا دیار نەماوە و بۆ شوینێکی نادیار هەڵهاتووە، تائێستاش کەس لەپۆلیس سکاڵای تۆمارنەکردووە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ هەموو ئەوکەسانەی پارەیان پێداوە کۆببنەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە ئه‌و پیاوه‌ی‌ خۆی‌ به‌ بازرگان ناساندووه‌ به‌ ناوی‌ ئیبراهیم قادر، خەڵکی ناحیەی سەنگەسەری سەره‌ بەقەزای پشدەره‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا کەسیک بە ناوی سلێمان هەڵشۆیی لەهەمان ناوچە پارەی سەدان کەسی بەهەمان شێوە خوارد و دواتر دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button