بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێک سوتا

لڤین:
لە گەڕەکێکی قەزای کەلاری ئیدارەی گەرمیان، لە ئەنجامی تەقینەوەی غازی تەباخدا پێیدا ژنێک بەشێکی جەستەی سووتا و بەهۆی زۆری سوتانەکەشیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کرا.
لەو بارەیەوە عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک براوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەشێکی جەستەی سوتاوە، ئەوەشی وت کە ژنەکە دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕاشیگەیاند کە “بەوتەی کەسوکاری ئەو ژنە سوتاوە لەدایکبووی 1990، لەکاتی داگیرساندنی تەباغدا غازی پیادا تەقیوەتەوە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا”.