عەلی قەرەداغی داوا لە تونسیەکان دەکات وەک تورکیا بکەن

لڤین:
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، بە پێویستی دەزانێت خەڵکی تونس هاوشێوەی تورکیا بکەن و ئەوەش بە بەرگری لە شەرعیەت و ئازادی و کەرامەت دەزانێت.
د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە “گۆڕانکاریەکانی تونس کودەتایە و گەلی تونس دوو بژاردەی لەبەردەمدایە و سێیەمی نیە، ئەوانیش یان بەرگری لە شەرعیەت و ئازادی و کەرامەتی دەکات وەک گەلی تورکیا، یان پرۆژە شارستانییەکەیان لەدەست دەدەن کە لە پێناویدا بە هەموو شتێکی گرانبەها و بەنرخ هەوڵیان بۆداو دەگەڕێنەوە بۆ دیکتاتۆریەت وەک گەلی میسر”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری تونس لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کۆبوەوە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و سڕکردنی کارەکانی پەرلەمانی دەرکرد و پارێزبەندی لەسەر سەرجەم پەرلەمانتاران هەڵگرت.
ئەو کارەی سەرۆکی تونسیش لەلایەن ئیخوانیەکای جیهان و وڵاتەکەوە بە کودەتا وەسف دەکرێت چونکە زۆرینی ئەو کەسانەی لە بڕیارەکەی قەیس زیانمەند دەبن لایەنگر و ئەندامانی نەهزەی ئیسلامین.