ژمارەیەک کادری یەکێتی ھۆشداری دەدەن بە حزبەکەیان

لڤین:
ژمارەیەک کادری یەکێتی لە تاراوگە داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەیان دەکەن و دەشڵێن نیگەران و توڕەن.
ژمارەیەک لە کادرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە تاراوگە ، راگەیەندراوێکیان بڵآو کردووەتەوە و ئاراستەی هەریکە لە هاوسەرۆكانی یەكێتیی ئەندامانی سەركردایەتی لایەنگرانی حزبەکەیان کردووە تیادا دەڵێن “دۆخێک وبارێکی ناههمواری مهترسی دار هاتۆتهته ئاراوه وههقه ههموولایهک بهبیرکردنهوهی هۆشیارانهو ههستکردن بهبهرپرسیاریهتی چارهسهرێکی بنهبڕی بۆ بکرێت”.
ئەو کادرانەی یەکێتی کە ناوی ٣٠ کەسیان لە سەر بەیانەکە هەیە دەشڵێن: ئهو بارهناههموارهی هاتۆته پێش، لەچاوەڕوانی ئێمەدا نەبوو، لەدەرەوەی رێكارەكانی پەیرەوی ناوخۆو پرەنسیپەكانی دیموكراسیە، بەڵام دەرفەتی زۆر بەدەستەوەماوە تا بتوانرێت ئەو گرێ كوێرانە بكرێنەوەو دۆخەكە بگەڕێنرێتەوە سەر رێگەی راست و بەیەكەوە دەست لەناودەست یەكێتیی بەرەو پێشەوە ببرێت و دروشم و ئامانجەكانی كۆنگرەی چوارەم بەفیعلی كاری بۆ بكرێت.
دەشڵێن: ئێمە وهک پێشمەرگەی دێرین و دڵسۆزان و کەسوکاری شەهیدان وخەمخۆرانی یەكێتیی له کوردانی تاراوگە دەمانەوێت هاندەر بین بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و دەنگی ناڕەزایی خۆمان بگەینینە هەموولایهک كە ئەوەی رویداوە نەدەبوو رووبدات وپێویست دهکات هێمنانهو برایانه چارەسەری ئەو كێشانەی باسدەكرێت و ئەو لێكەوتانەی بەدوایخۆیدا هێناوە بگەڕێنەوە بۆ پەیرەوی ناوخۆ.
ئەو کادرانەی یەکێتی وتوشیانە: دەمانەوێ بەهەموولا بەتایبەت هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی رابگەینین كە نیگەران و توڕەین، چونكە یەكێتیی بەرهەمی زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی قارەمان و قوربانیی زیاتر لە 45 ساڵی گەلی كوردستانە .