ئەمریکا: هێرشی ئاسمانیمان دژی تاڵیبان ئەنجامدا

لڤین:

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، دواى کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان، ژمارەیەک هێرشى ئاسمانیان بۆ سەر تاڵیبان ئەنجامداوە.

بەرپرسێکى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانمان زۆربەیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراون و ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی هێزەکانی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستانیان کردۆتە ئامانج کە تاڵیبان توانیویەتی دەستى بەسەردا بگرێت.

بەرپرسەکەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای وتووە: هیچ گۆڕانکاریەک لە سیاسەتى ئەمەریکادا روینەداوە و ئەنجامدانى ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئەمدواییانە بەشێک بوون لە ستراتیژییەتی واشنتۆن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button