تەندروستی دهۆک  داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت، ئەگر نا دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.

حەمزە رەزیکی، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن.

ئەو هۆشداری دەدات لە ئەگەری رانەگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و دەڵێت بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپدەبێت.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە دواین ئاماریدا رایگەیاند، لە 24کاتژمێری رابردوودا  1220 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 22 کەسیش بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button