رووداوێكی هاتووچۆ لە سنوری دهۆك ٧ کەس بوونە قوربانی

لڤین:
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایگەیاند، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان دهۆك – شێخان لە نزیك ناحیەی عەدرێ، رووداوێكی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج كەسی دیکەش بریندارببوون.
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک راشیگەیاند، ڕووداوەكە لە نێوان پیكابێك و تۆیۆتا كامریەكدا بووە و جگە لە زیانە گیانیەكانی زیانێكی زۆری ماددیش بەهۆی ڕووداوەكەوە كەوتۆتەوە.