کەجەکە لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە لە بارەی ئەو هێرشەی کرایە سەر خێزانێکی کورد لە قونیا ڕایگەیاند: لەم ماوەیەی دواییدا ئەو هێرشانە زیادیان کردووە، ئەمەش نیشانیدەدات کە ئەم ڕووداوانە بەڕێکخستن کراون.

 

کەجەکە بەبیری هێناوەتەوە کە لە ماوەی رابردوو  “هێرشەکان بە شەهیدکردنی دەنیز پۆیراز لە ناوەندی ئزمیری هەدەپە دەستیپێکرد، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە عەفیۆن هێرشیان کردە سەر خانەوادەیەکی کورد، پێش جەژنیش لە ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر کوردەکان، هەرەدواییش لە گوندێکی قونیا، حەکیم داڵ لەلایەن دەیان فاشیستەوە بە بەرچاوی خزمەکانییەوە شەهیدکرا”.

 

دەشڵیت: هەرکات دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەڕەشە لە کورد، هەدەپە و هێزە دیموکراتییەکان دەکات، هەندێک هەڵدەستن و ئەمە وەک ڕێنمایی بۆ خۆیان دەبینن و دەست بە هێرش دەکەن، ناوەندێکی شەڕی تایبەت هەیە کە پلانی چەوساندنەوەی کورد ئامادەدەکات، میت و مەهەپە ئەو هێزانەن کە پلانسازیی شەڕێ تایبەت جێبەجێی دەکەن، بۆیەش زۆربەی ئەوانەی هێرشەکان ئەنجامدەدن پەیوەندییان بە مەهەپەوە هەیە.

 

کەجەکە وتوشیەتی “هێرشەکان بۆ قڕکردنی کورد، هیچکات بێوەڵام نامینێت، ئەوانەی هێرشیان کردووە و ئەوانەش هێرشەکەیان ڕێکخستووە، بێگومان حەسابیان لێدەپرسرێتەوە، داوا لە گەلی کورد دەکەین کە لەم دۆخانەدا یەکگرتنی خۆیان بەهێز بکەن و بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button