تۆمەتبارێک بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

لڤین:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه تۆمه‌تبارێك به سێ كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌رەوە ده‌ستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، کەسێکیان بە سێ‌کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە کە دوو كیلۆ و نیوی له جۆری( تلیاك) و نیو کیلۆشی له جۆری( كریستاڵ) بووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژەى بەوە کردوە تۆمه‌تبار ( ع،و،س) له سنوری وه‌رتێ له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.