سعودیە لێکۆڵینەوە لە نزمی کوالێتی خواردنی حاجیەکان دەکات

لڤین:
لە خۆراكی ئەمساڵی حاجیان گەندەڵی كراوە، حكومەتی سعودیس بڕیاریداوە لێپرسینەوە ئەنجام بدات.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنینەكانی وەزارەتەكە بۆ چۆنێتیی بەرێوەچوونی پرۆسەی حەج، سەرپێچییان لە خۆراكی پێشكەشكراو بە حاجیان ئاشكراكردووە.
ئەوەسی روونکردووەتەوە، ئەو خۆراكانەی پێشكەش بە حاجیان كراون، ئەو مەرجانەی تێدا نەبووە كە لەگەڵ كۆمپانیاكان لەسەری ڕێككەوتوون و كوالێتیی خۆراكەكە كەمتر بووە.
وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە، بڕیاردراوە دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان، ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانە سزابدرێن كە سەرپێچی و گەندەڵییەكەیان كردووە.