ئەو کاریکاتێرستەی وێنەی پەیامبەری ئیسلامی کێشا گیانی لەدەستدا

لڤین:
ئەو هونەرمەندە نیگاركێشە دانیماركیەی كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروستکردبوو له ته‌مه‌نی 86 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی گیانی لەدەستدا.
كورت ڤیسته‌رگارد، ئه‌و كاركاتێریسته‌ی به‌هۆی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی لەسەر پەیامبەری ئیسلام کێشابوونی و کێشەی بۆ وڵاتەکەی دروستکرد دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە جێگەد کەوت دواینجار گینی لەدەستدا.
ئه‌و كاریكاتێریسته 12 كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له رۆژنامه‌ی “یولاندس پۆستن” به ناوی “روخساری محەمەد” بڵاوكرده‌وه.
ئەو له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا به ناچاری له ژێر چاودێری و پاسه‌وانی پۆلیس له شوێنێكی نهێنیدا ده‌ژیا، لە کۆتاییەکانی تەمەیشێدا جەند جارێک هەوڵی کوشتنی درابوو.