گەنجێکی کورد کە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

لڤین:

ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە گەبجێکی خەڵکی ئورمیە کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە ڕۆژی هەینی هاوڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی (ڕەحمان ئەحمەدیان) تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی نەریمان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەستداوە.

رێکخراوەکە بڵاویکردەوە ئەو گەنجە ١٣ی ئەم مانگە لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو لە زاری یەکێک لە نزیکانی ڕەحمان ئەحمەدیان ڕاگەیاند “ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندی بە ماڵی ڕەحمان کراوە و پێیان وتراوە کە کوڕەکەتان خۆی هەڵواسیوە وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە”.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی “ئەوان بە ئێمەیان وتووە کە خۆمان تەرمەکەمان بردووەتە پزیشکی داد و پێویست ناکا ئێوە بیبەن و دوو مانگی دیکە وڵامی پزیشکی داد بۆ ئێوە دەنێرنەوە” بە گوێرەی سەرچاوەکان ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە بووە و دوینێش لە ژێر چاودێریەکی توندی ئەمنیدا بەخاک سپێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button