کۆدار داوایەک لە هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات

لڤین:

کۆمیتەی کۆمەڵایەتیی کۆدار، لە ابرەی تیرۆرکردنی دۆستێکیان لە سلێمانی داوای روونکردنەوە و ئاشکراکردنی بکەرانی کوشتنی ئەو هاوڵاتیەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات.

کۆمیتەی کۆمەڵایەتیی کۆدار، لە بارەی تیرۆرکردنی دۆستێکیان لە شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە توندی شەرمەزار دەکەین

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە گوندی ژالەی سەربە سلێمانی هاوڵاتیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بە ناوی بێهروز ڕەحیمی ناسراو بە “ڕێبین سنە” لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

لە بارەی ئەو رووداوە کۆمیتەی کۆمەڵایەتی کۆدار دەڵێت:  ئەو تیرۆرە لەکاتێکدا ئەنجام دراوە کە ئاڵۆزیی و پشێویی بەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووە و داگیرکەرانی کوردستان ئەو دۆخەیان وەک هەلێک لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان قۆستوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە  “هەرچەند تا ئێستا دەستی پشت ئەو تیرۆرە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەبووە، بەڵام بەپێ ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لە باشووری کوردستان ئەنجام دراون، ڕاستەوخۆ دەستی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران و بە کرێگیراوە کوردەکانی تێدا بەدی کراوە”.

بە بیریشی هێناوەتەوە “جیا لەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لە باشوور ئەنجام دەدرێن، زۆربەی ئەو پەنابەرە ڕۆژهەڵاتیانەی، کە لەبەر زۆڵم و زۆری داگیرکەری دەسەڵاتی ئێران پەنابەری باشوور بوون، لە دۆخێکی زۆر و زەحمەتدا ژیان بە سەر دەبەن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەڵەتی و تەنانەت هەرێمی کوردستان بە هانای ئەو پەنابەرانەوە نەچوون”.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی پارێزگای سلێمانی کراوە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تیرۆرە بکەن و ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن و تاوانبارانی ئەو تاوانە ڕادەستی یاسا بکەن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button