مەزڵوم كوبانێ: هیوادارم بایدن كۆتایی بە كارەساتی سوریا بهێنێت

لڤین:

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) داوای كرد ئیدارەی نوێی ئەمریكا كارەكانی ئیدارەی ترەمپ لە سوریا دووبارە نەاتەوە و كۆتایی بە كارەساتی سوریا بهێنێت.

مەزڵوم كۆبانێ، لەدیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، رایگەیاند: داگیركردنی سەرێ كانی و گرێ سپی لەلایەن توركیا رێگەیدا تا جارێكی دیكە داعش زیندوو ببێتەوە.

ئەو داوای لە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد رۆڵی وڵاتەكەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چالاك بكاتەوە و كۆتایی بە كارەساتی سوریا بهێنێت و هەڵەكانی ئیدارەی ترەمپ دووبارە نەكاتەوە.

كۆبانێ دەبێت سنوورە تایبەتەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بپارێزرێن، دروستكردنی ئەنجوومەنێكی هاوبەشی سەربازی بە مەرجی پاراستنی خواستەكانمان لەگەڵ حكومەتی سوریا جێگەی قبووڵە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button