ساڵی 1993 تەلەفیزیۆنی عێراق گروپێک دەستبڕی هێنایە سەر شاشە بە ئسلوبی سڵێمان هەڵشۆیی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی توانا عوسمان 
ساڵی 1993 تەلەفیزیۆنی عێراق گروپێک دەستبڕی هێنایە سەر شاشە کەهەستابوون بەکۆکردنەوەی پارە لەخەڵک بەناوی قازانجی زۆرەوە بە ئسلوبی سڵێمان هەڵشۆیی کە شێوازێکی دێرین و بەناوبانگی پارەکۆکردنەوەیە و تائێستا ئیش دەکات.
گروپەکە بەسەرکردایەتی دوو کەس بوو بەنازناوی سامکۆ و عەلائکۆ.. هەردوکیان داننیان بەجۆری دەستبڕینەکەدا نا و حکومەتیش دەستی بەسەر ئەو بڕە پارە و ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گرت کەدەستیان بەسەرداگرتبوو و بەڕێژە دایانەوە بەخەڵک.
ئەم ئسلوبە کەلەکۆتایی سەدەی نۆزدەدا چاڕڵس بۆنزی بەڕەگەز ئیتاڵی لەکالیفۆڕنیا-ئەمەریکا دایهێناوە، پارەکۆکردنەوەیەکی هەڕەمیانەی خۆبەخشانەیە لەخەڵک بەناوی قازانجی زۆرەو دواتر قازانج لەسەرمایەی کۆکراوەی خەڵکەکە خۆی دەدرێتەوە بەخەڵک تا ئەو ئەڕۆژەی بڵقەکە گەورەئەبێت و ئەتەقێت.
هەرچەندە ئەم دەستبڕینە خۆبەخشانەیە، خەڵک خۆی تیا بەرپرسە، بـەڵام ئەرکی سەرەکی حکومەتە بێتە ناو گرفتەکەوەو سنور بۆ ئەم چالاکیە دابنێت، لەڕێگای ئاشکراکردنی وردەکاری دەستبڕینەکە بەشێوەیەکی شەفاف و ئاشکراکردنی ئەو شتانەی دەستیبەسەراگیراوە لەم دەستبڕینەدا، هەم بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی قوربانیەکان، هەم بۆ هۆشیاکردنەوەی ڕای گشتی.
مامەڵەکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کەیسی سڵێمان هەڵشۆیی زۆر نا بەرپرسانەیە، شەفافیەت لەمامەڵەکەدا نیە، نازانین قسەیان چیە، چیان لێ بەجێماوە، چەند کەسن هتد.
ئەگەر نازانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، سود لەئەزمونی سەدام وەرگرن لەمامەڵە لەگەڵ کەیسی سامکۆ و عەئلاکۆ.
تێبینی: وێنەکە سامکۆ و عەئلاکۆیە لەکەناڵی عێراق 1993 داننانیان بەوردەکاری دەستبڕینەکەو سامانەکەیان.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button