ئاڵا تاڵەبانی:
رادەستكردنی كۆی پڕۆسەی نەوت بە بەغداد نادەستوریە و جێگەی قبوڵكردن نیە

لڤین:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رادەستكردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم نادەستوریە و جێگەی قبوڵكردن نیە.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە كەناڵی رووداوی راگەیاند: رادەستكردنی كۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە عێراق دژی ماددەكانی 112 و 121ـی دەستوری عێراقە بۆیە جێگەی قەبوڵكردن نییە.
ناوبراو وتیشی: رادەستكردنی دۆسیەی نەوت و بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان رەتكراوەتەوە و “جێگەی قبووڵ نییە”.