چوار کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە سێدارە دران

لڤین:

سزای سێدارەی چوار کەس کە یەکێکیان هاوڵاتیەکی کوردە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە بە تۆمەتی مادده هۆشبەرەکان سزایان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

رێکخراوەکە بڵاویکردەوە ناسنامەی ئەو چوار بەندکراوەی عەلی بەندەپەرویزی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شیراز، جەواد کەریمیان خەڵکی کرماشان، نەسیر ئەحمەد بەلووچ خەڵکی زاهیدان و مێهرداد گوڵشەنی خەڵکی کرمان بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button