ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی 16 فیشەکی پێوەنرا

لڤین:

پۆليسی ڕاپەڕين رايگەياند، شەوی ڕابردوو تەقە لە ماڵی سلێمان هەڵشۆيی کراوە و 16 فيشەک نراوە بە خانووەکەيەوە.

بەڕێوبەرايەتی پۆليسی ڕاپەڕين لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەبەزێ بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێک کرد کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆی تێدایە و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست.

پۆلیس راشيگەياند: پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەک بە خانوەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتۆتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button