عەلی قەرەداغی لەبارەی قوربانی کردنەوە فەتوایەکی دەرکرد

لڤین:

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام رایگەیاند، یەك سەر قوربانیی بەشی هەمو ئەندامانی یەك خێزان دەكات، بۆ ئەوەش رووداوێکی پەیامنێری ئیسلام دەگێڕێتەوە.

عەلی قەرەداغی، لە نوسینێکدا لەبارەی وەڵامی ئەو پرسیارەی “ئایا یەك سەر قوربانیی بۆ هەمو ئەندامانی یەك خێزان”ە نوسیویەتی، “یەك سەر قوربانیی بەشی هەمو ئەندامانی یەك خێزان دەكات، بۆ ئەوەش لە زاری “پێشسەوا موسلیم”  رووداویکی پەیامنێری ئیسلام دەگێڕێتەوە کە  رۆژێک پەیامبەری ئیسلام “بەرانێكی هێنا تا بیكاتە قوربانیی، ئینجا رایكێشا، پاشان فەرموی: (بەناوی خودا، خودای گەورە ئەم قوربانییە لە موحەممەد و لە خانەوادەی موحەممەد و لە ئوممەتی موحەممەدی قوبوڵ بكە) پاشان كردییە قوربانی، تەنانەت پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ریوایەتێكیشدا هاتوە كە: (لە كاتی سەربڕینی دوەەمدا فەرمویەتی (لەجیاتی هەركەسێكی ئوممەتی من كە باوەڕی هێناوەو باوەڕی بە پێغەمبەرایەتی من كردوە)، بەڵام بۆ كەسێ‌ كە توانای دارایی هەیە باشترە كە قوربانیی زۆرتر بكات.

قەرەداغی باسی لەوەکردوە، قوربانیكردن زۆر مەبەستی شەرعی و حوكمی جۆراوجۆر و سودی گەورەی تێدایە، ئەمەش كارێكی پێشەنگییە تا كەسانی گەورەو لاوان و ئافرەتان چاوی لێبكەن، پەروەردەكردنە لەسەر گوێڕایەڵیكردنی خوای باڵادەست لەڕێگای بەخشینی بەنرخترین شتێك كە مرۆڤ هەیەتی، گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.

یەکەم: دەستەبەركردنی بەندایەتییە بۆ خوای گەورە لە بواری ماڵ و داراییدا، بە گەورە راگرتنی رێوڕەسمە پیرۆزەكانیەتی، چونكە قوربانیكردن پەرستشێكی داراییە بۆ خوای گەورە، هۆكارێكە بۆ نزیككەوتنەوە لە خوای گەورە، ئەوەش لەڕێگای خەرجكردنی بەشێك لە ماڵ و سامان بۆ راپەڕاندنی فەرمانەكانی خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وسلم).

دووەم: سوپاسگوزاریی لەسەر بەخشینی نیعمەتی ماڵ و سامان، لەبەرئەوە قوربانیكردن تەنها لەسەر كەسێك دانراوە كە ماڵ و سامانی هەبێت و توانای قوربانیكردنی هەبێت.

سێیەم: بەجێگەیاندنی مافی برایەتی ئیمانیی و بەشداریكردن لە دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی كە پێویستە بە هۆكاری بەردەست جێبەجێ‌ بكرێ‌.

چوارەم: دڵخۆشكردنی هەژاران تا هەست بە خۆشی جەژن بكەن و لەگەڵ ئەوانیتردا ئەو خۆشییە بنوێنن.

پێنجەم: دڵفراوانیی و نواندنی سەخاوەت بەرانبەر بە خود و ماڵ و خێزان لە جەژندا.

شەشەم: زیندوكردنەوەی سوننەتی گەورەمان پێغەمبەر ئیبراهیمە (سەلامی خوای لەسەر بێت)، پارێزگاریكردنە لەو سوننەتە لە یادەوەریی و لە پراكتیزەكردندا، چونكە ئەو لێبڕا كە ئیسماعیلی كوڕی (سەلامی خوایان لەسەر بێت) بكاتە قوربانیی، بەڵام ئەوەبوو خوای گەورە قوربانییەكی گەورەی لەجیاتی ئیسماعیل كردە قوربانیی



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button