شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرزەنشتی حكومەتی عێراق دەكات

لڤین:

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی رایگەیاند، ئەوەی لە زیقار روویدا یان دەستێكی گەندەڵی دزیكەری لەپشتەوەیە، یان دەستێكی بكوژە مەبەستی تۆقاندنی خەڵكەكەیە.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رایگەیاند، ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێن لە ناسریە بەتایبەتی ناوەندی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، كارەساتە و لەهیچ وڵاتێكی جیهاندا نەبووە گیانی هاوڵاتیان هێندە بێنرخ بێت.

ئەو راشیگەیاند: ئەم كارەساتە یان دەستێكی گەندەڵی دزیكەری لەپشتەوەیە كە تەنها خەمی كۆكردنەوەی پارەی حەرامە ئەگەر لەسەر ئەستۆی گیانی هاوڵاتیانی بێتاوانیش بێت، یان دەستێكی بكوژە مەبەستی تۆقاندنی خەڵكەكەیە بەمەرامی سیاسی و تێكەڵكردنی كارتەكان.

داوای لەحكومەتی عێراق كرد تەنها بە گرتنی تاوانباران و لێپێچینەوەی كەمتەرخەمان نەوەستێت، بەڵكو دەبێت چاوێكی شەونخون و دڵسۆز بێت و نینۆكی ناپاكەكان ریشەكێش بكات  پێش ئەوەی بیچەقێنن بەگیانی عێراقیەكاندا.

شێخ نەهرۆ وتیشی: بەرپرسیارێتی و ئەركی حكومەتی عێراقە وەكو هەموو دەوڵەتەكانی جیهان ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button