موقتەدا سەدر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد

لڤین:
سەرۆكی ڕەوتی سەدر، كشانەوەی خۆی لە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕاگەیاند و بایكۆتی هەڵبژاردنەكە دەكات.
موقتەدا سەدر، لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەكەن و داوای دەست لە كاركێشانەوەی حكومەتی عێراقی كرد وتیشی: هێرشێكمان لەسەرە بۆ دورخستنەوەمان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان.
وتیشی: من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رەوتەکەیان هیچ کاتێک بەشێک نیە لەوانەی دەستیانگرتوە بەسەر سەروەت و سامانی وڵاتەکەدا و عێراقیان بۆ دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان دەوێت، بەڵکو لای رەوتی سەدر خۆشەویستی و خزمەتکردنی نیشتیمانی لەهەموو کورسی و هەڵبژاردنێک گرنگترە.
رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو، هەموان لەخزمەتکردنی نیشتیماندا بەڕێژە و بەرپرسیاریەتی جیاواز بەرپرسیاربون، هەندێک لایەنیش ترسی ئەوەیان هەیە پرۆسەی چاکسازی بەرژەوەندییەکانیان بخاتە مەترسییەوە.