باوکی پەرلەمانتارێکی پارتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لڤین: باوكی پەرلەمانتاری عێراق ئارام بالەتەیی لە ماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی هێنا، پۆلیسیش هەواڵەكە پشتراست دەكاتەوە و هۆكاری خۆكوشتنەكەشی ئاشكرا نەبووە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناجی بالەتەیی، باوكی ئارام بالەتەیی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەنێو ماڵەكەی خۆیدا بە دەمانچە خۆی كوشت.
باوكی ئەو پەرلەمانتارە لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە، تا ئێٍتا هۆكاری خۆكوژیەكەی ئاشكرانەبووە.