بەلجیكا دیبلۆماتكارێكی ئێرانی بە 20 ساڵ زیندانی سزادا

لڤین:
دیپلۆماتێكی ئێرانی بە تاوانی پلاندانان بۆ بۆردومانكردنی كۆبوونەوەیەكی موجاهیدینی خەڵق، سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دادگاییەكەش لە ژێر چاودێریەكی ئەمنی توندا بەڕێوەچوو.

پاش پیلانێكی بێ ئەنجام بۆ بۆردومانكردنی كۆبوونەوەیەكی موجاهیدینی خەڵق لە نزیك پاریس لە حوزەیرانی 2018دا، دادگای بەلجیكا سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ سێیەمین ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤییەنا ئەسەدوڵا ئەسەدی دەركرد.

ئەو تاوانبارە ئێرانیە نە خۆی و نە پارێزەرەكەی هیچ قسەیەكیان بۆ میدیاكان نەكرد، بەهۆی ئەوەی پێش دادگاییەكە هەرەشەی تۆڵەسەندنەوە كرابوو، بەپێی بەڵگەنامەیەكی پۆلیس كە دەست ئاژانسی ڕۆیتەرز كەوتووە ژووری دادگاكە بە قورسی پاسەوانی كرا، بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە دەرەوە و كۆپتەرەكانی پۆلیس بەئاسمانی دادگاكەوە بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی 24ی كانوونی دووەم بە ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی نیمچە فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند، كە پارێزبەندیی دیپلۆماسی ئەسەدی لە دادگاییكردن پێشێل كراوە و ئەو قوربانیی تەڵەیەكی ڕۆژئاواییە.

جۆرج هێنری پارێزەر، لەدەرەوەی دادگا رایگەیاند مافی پارێزبەندی دیبلۆماسی بۆ تاوان نیە، بۆیە دەبوو رێگا نەدرێت هەوڵی تاوانێكی بەوشێوە بدات.

بەگوێرەی داواكاری گشتی فیدراڵی بەلجیكا، لێكۆڵەران هەڵسەنگاندنیان بۆكردوو، ئەسەدی بە گەشتێكی بازرگانی لە ئێرانەوە تەقەمەنیی بۆ ئەو پیلانەی لەگەڵ خۆی هێناوە.

شاهین قوبادی، وتەبێژی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەڵكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی دادگاڕایگەیاند “ڕژێمی ئێران تیرۆر وەك دەوڵەتكاری دادەنێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button