دوای گەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغداد 25 پەرلەمانتار داوا دەکەن لێبڕینی موچە کۆتایی بێت

لڤین:

 دوای ئەوەی 200 ملیار دینارەکەی بەغداد خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، 25 پەرلەمانتاری کوردستان داوادەکەن پارەکە بۆ موچە خەرج بکرێت.

دوای ئەوەی دوینێ بە فەرمی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغداد 200 ملیار دینارەکەی خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی 25 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێن “بەپێی ئەو زانیارییانەشی كە لە بڕیارەكەدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت خەرجکردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكە بێت”

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن: جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق بە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە داوایان کردووە: كۆتایی بهێندرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكو چۆن ساڵێک زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیدیکە خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.

واژۆکان:

1- مەم بورهان قانع

2- رۆژان حەمەڕەش

3- عەلی حەمەساڵح

4- هەورامان گەچێنەیی

5- سەرچنار ئەحمەد

6- محێدین حەسەن یوسف

7- كاروان گەزنەیی

8- شیرین ئەمین

9- شادی نەوزاد

10- شێركۆ جەودەت

11- دیاری ئەنوەر

12- لوقمان وەردی

13- سەلمە فاتیح

14- هەلز ئەحمەد محەمەد

15- دابان محەممەد

16- سیروان بابان

17- ئاشنا عەبدوڵڵا

18- ئیسماعیل تەها سگیری

19- شایان عەسكەری

20- فەرید یەعقووب ئیلیا

21- ئەبووبەكر هەڵەدنی

22- جەلال محەممەد

23- هەژان حەسەن كوێستانی

24- رزگار محەممەد

25- شەمۆل ئاشتی سابیر

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button