لە دووساڵی کابینەی نۆدا ٤٥٠ رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون

لڤین: 

لە ماوەی دووساڵی رابردوودا ٤٥٠ رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون و ٢٥ چالاکوان و رۆژنامەنوسیش شارەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە ٢٠ رۆژنامەنوسیش وڵاتیان بەجی هێشتووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی CPT لە دوووەمین ساڵیادی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:  لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ١١ کەس بەھۆی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە شەھید بوون و زیاتر لە ٢٣٥ کەس لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا برینداربوون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەو ماوەیەدا: نزیکەی ٤٥٠ ڕۆژنامەوان و چالاکوان دەستگیرکراون و زیاتر ٥٥ ڕۆژنامەنوس ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژنامەنوس لە ڕێگەی دادگاوە سزادراون و بەشێکیان بەسزای قورسی ٦ ساڵ بۆ ٧ ساڵ زیندانیکردن سزادراون بەشێکیان داوای پێبژاردنی ملیۆنان دیناریان لێکراوە.

ئەوەسی ئاشکرا کردووە “زیاتر لە ٢٥ ڕۆژنامەوان و چالاکوان لە ناوخۆی ھەرێمدا لەنێوان شارەکانی دھۆک و ھەولێر و سلێمانیدا ناچار بە جێھێشتنی شارەکانیان بوون و نزیکەی ٢٠ ڕۆژنامەوان و چالاکوانیش ھەرێمی کوردستانیان بەرەو دەرەوەی وڵات بەجێھێشتووە”.

لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە “تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا، زیاتر لە ١٣٥٠ جار بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و ئێران زیاتر لە ٢٥ جار بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە”.

+ ئەوەسی ئاشکرا کردووە لەو ماوەیەدا “تورکیا ١٤ بارەگای سەربازی نوێی لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا بنیاتناوە و لە ھەر دوو ناوچەی حەفتانین و دەڤەری بەرواری باڵا، بە قوڵایی ١٢ بۆ ٨ کیلۆمەتر ھاتۆتە ناوەوە”.

ئەوە جگە لەوەی بە گوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاویکردووەتەوە “٢٧ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ٢ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی تەقەی پاسدارانی ئێران شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٥ گوند بەھۆی دەستدرێژییەکانی تورکیاوە بەتەواوی چۆڵ بوون.”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button