کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز سنووری بانە کوژرا

لڤین:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە، بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکەمان ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران سنووری بروێشکانێ بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بە ناوی “حامید ئەمین‌پوور” تەمەن ٤٨ ساڵ کوژراوە.”

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە، یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمین پوور بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە،” حامید ئەمین پوور کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو تەقەی لێکراوە و چەندین گوللە بەر سکی کەوتووە و ئەمڕۆ یەکشەممە دوای گەڕانێکی زۆر توانیمان تەرمەکەی کە تەرمەکەی بدۆزینەوە لە کاتێکدا خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتبوو.”

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە جێگای ئاماژەیە حامید ئەمین پوور خەڵکی سەقز و باوکی ٦ منداڵە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە،” هەمان ڕۆژ لە سنووری نەنۆڕی بانە دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکائیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button