وەزیری کارەبا: هاوبەشانی کارەبا قەرزەکان نەدەنەوە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر

لڤین:

وەزیری کارەبا لە کۆبونەوەیەکدا ایگەیاند، پێویستە هاوبەشانی کارەبا قەرزەکانیان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، رایگەیاند: داهاتی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لەو مانگەدا 39 هەزار پسولەی کارەبا لە هەولێر دراوە بە هاوبەشانی کارەبا، ئەم مانگە لە پلان دایە لە کۆی 160 هەزار هاوبەش، 150 هەزار پسوولە چاپ بکرێت.

وەزیری کارەبا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەوڵیر ویشی: پێویستە هاوبەشانی کارەبا قەرزەکانیان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە،875 هاوبەشی کارەبا لە بواری پێشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانی لە هەولێر هەیە و 64 شوێن بەهۆی نەدانی قەرزەکانیان کارەباکەیان بڕدراوە و 185 هاوبەش بۆ خۆیان هاتوون و قەرزەکانیان داوە. ئەگەر ئەم هاوبەشانە لەکاتی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، کارەباکەیان دەبڕێت.

وەزارەتەکە ئەوەسی ئاشکرا کردووە “لە مانگی حوزەیران، 1056 سەرپێچی لە پارێزگای هەولێر بڕدراوە و، تیمەکانی راسپێردراو بە شێوەیەکی بەرفراونتر دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی دەکەن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button