وەزارەتی دارایی لەبارەی گەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
وەزارەتی دارایی لەبارەی گەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدادوە روونکردنەوەیەکی بڵآو کردەوە و رایگەیاند ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەریم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوهڕۆ ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە ئەو بڕەی حکومەتی عێراقی بۆ هەرێمی ناردووە، بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه سهر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.