پەیوەندیەکانی پۆلیسی 104 لەکار کەوت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی (١٠٤) لەكاركەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە هێڵی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی (١٠٤) لەكاركەوتووەو لەئێستادا تیمەكانمان لە هەوڵی چاك كردنەوەیدان.
پۆلییس داوا لە هاووڵاتیان دەكات تا چاككردنەوەی هێڵەكە دەتوانن پەیوەندی بكەن بەژمارە (١٠٠) سەنتەری ڕێكخەری پەیوەندییەكان.