حکومەتی عێراق 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کرد

لڤین:

ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەریمی کوردستان بە میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی هەرێمیان راگەیاندووە ئەو 200ملیار دینارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو وەک پێشینە رەوانەی هەریمی کوردستانی بکات خراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم .

سەرچاوە نا فەرمیەکەی حکومەتی هەرێم ئەوەسی راگەیاندووە بڕیارە سبەی دووشەممە 12-7-2021 پارەکە لە هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان رابکێشرێت.

هاوکات بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، تائێستا بەفەرمی پێمان نەگەیشتووە کە 200 ملیار هاتبێتە سەر حساب بانکی وەزارەت..

15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button