مامەڵەکردن بە پێکهاتە بازرگانیەکان لە پرۆژەی وەبەرهێنانەکاندا قەدەغە دەکرێت

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر هۆشداری دەدات لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە پێکهاتە بازرگانیەکان و شووقەی بازرگانی لە پرۆژەی وەبەرهێنانەکاندا ئەنجامنەدەن.
سامان عارب صادق بە نوسراویکی فەرمی رایدەگەیەنێت “بە هیچ شێوەیەک ناکرێت گرێ بەستی کڕین و فرۆشتن بە پێکهاتە بازرگانیەکان و شووقەی بازرگانی لە پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن”.
هۆکاری قەدەغەکردنی ئەو مامەڵەیەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە “وەبەرهێنەر خاوەنی ئەو زەویە نیە کە ئەو پێکهاتە بازرگانییەی لە سەر ئەنجام داوە، و هەر گرێ بەستێک لە سەر بەشی بازرگانی ئەنجام درا بێت یا خود ئەنجام بدرێت لە داهاتوو بە پووچەل و نایاسایی ئەژمار دەکرێت”.
ئەوەسی ئاشکرا کردووە “لایەنی کەم تەرخەم پاڵپشت بە یاسایی ژمارە (111ساڵی 1969)ی سزادانی عێراقی بەرکار سزا دەدرێت و کارەکەی دەچێتە خانەی کەتن و لەوانەش مادە(457) کە تیایدا روونکراوەتەوە نابێت(تصرف) بە موڵکی کەسانی تر بکرێت بە تایبەتیش موڵکی حکومەت”.