کارەبای چوار قەزای سنوری هەولێر زیاد دەبێت

لڤین:
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، کارەبای ھەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز بە رێژەی 20% زیاد دەبێت.
وەزارەتەکە رایگەیاند: محاویلەی 63MVA وێستگەی 132 کەی ڤیی سۆران رۆژی پێنجشەممە خرایە کار و بە ھۆیەوە کارەبای چوار قەزاکە 20% زیاد دەبێت.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، وێستگەکە مانگی شوباتی رابردوو سووتابوو و بە فەرمانی وەزیری کارەبا بەمەبەستی چاککردنەوە بۆ تورکیا گواسترابووەوە و، مانگی حوزەیران بە چاککراوی گەڕێندرایەوە و رۆژی پێنجشەمەش بەکار خرا.