لە ١٥ ساڵدا ٨٠ ملیار دۆلار لە کارەبای عێراقدا خەرجکراوە

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو خەرجیانەی لە کەرتی کارەبادا کراوە گەیشتۆتە ٨٠ ملیار دۆلار، بەو پارەیەش سیستمی کارەبا لە ھەشت وڵات بونیاد دەنرێت.
بەشیر حەداد رایگەیاند: ئەو لیژنە پەرلەمانییەی پێکھێنرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کارەبا راپۆرتێکی سەبارەت بە خەرجیی و بەھەدەردانەکانی کەرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لیژنەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ئەو پارەیەی لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە گەیشتۆتە ٨٠ ملیار دۆلار کە ئەوەش بەسە بۆ بونیادنانی سیستمی کارەبا لە ھەشت وڵات نەک لە وڵاتێکدا.
جێگیری سەرۆکی ئەو ٨٠ ملیارە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە تا ئێستا لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە، ئەوەش کارەساتە، سەرەڕای خەرجکردنی ئەو بودجە گەورەیە ھاوڵاتیان وەک پێویست کارەبایان نیە.