شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: دەبێت رێز لە ئازادی رۆژنامەگەری بگیرێت

لڤین:

سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی رایگەیاند،  رێزێكی تایبەتی لەرۆژنامەنوسان و ئازادی رادەربڕین دەگرین و بەهیچ جۆرێك رێزنەگرتن لەرۆژنامەنوسان قبوڵكراو نیە.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوینێ مەراسمی ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە سلیمانی بەڕێوەچوو، لەلایەن راگەیاندنکارێکی تەریقەتی قادری کەسنەزانیەوە رێگری لە تیمێکی رۆژنامەوانی دەکرێت بە بیانوی ئەوەی پێشتر راپۆرتی نەشیاویان لەسەر سەرۆکی ئێستای تەریقەتەکە بڵاوکردووەتەوە.

لە دانیشتنێکی مەراسیمەکەدا شێخ نەهرۆ، سەرۆکی تەریقەتەکە رایگەیاند: ئێمە رێزێكی تایبەتی لەرۆژنامەنوسان و ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی دەگرین و بەهیچ جۆرێك رێزنەگرتن لەرۆژنامەنوسان قبوڵكراو نیە.

راگەیاندنی تەکیەی کەسنەزانی لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی شێخ نەهرۆ لە رووداوەکە ئاگادار دەکرێتەوە ئەو تیمە رۆژنامەوانیە رێزیان لێ دەگیرێت و رێگا نادرێت مەراسیمەکە بەجێ بهێڵن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button