كۆمسیۆن دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی راگەیاند

لڤین:

 لەئەمڕۆوە رێگە دەدرێت بەو كاندیدانەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەندكراون، بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستپێبكەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە رێگە دەدرێت بەكاندیدەكان كە ناوەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەندكراوە، بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستپێبكەن.

هاوکات هەر لەو راگەیەندراوەدا  دوا وادەش بۆ كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کراوە کە كاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی 7ی تشرینی یەكەم2021 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button