ژمارەیەک مریشکی نەخۆشی سەربڕاو لە هەڵەبجە دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی هەڵەبجەلە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: لیژنەکەمان ئاگادار کرایەوە لەهەبوونی دوکانێکی مریشک فرۆش، کە هەستابوو بە سەربڕین و پاککردنی کۆمەڵێک مریشکی نەخۆش و قەزەم بەمەبەستی ساغکردنەوەیان لە بازاڕدا.

لیژنەکە راشیده‌گه‌یه‌نێت: دوای پشکنین و بینینی مەیدانی مریشکەکان لەلایەن لیژنەکەمانەوە، بڕیار درابە دەست بەسەراگرتن و لەناوبردنی سەرجەم مریشکە سەربڕاوو نەخۆشەکان.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، لەدواتردا لیژنەکە سەردانی کێڵگەی پەلەوەریەکەیان کرد کەمریشکە نەخۆشەکانی لێوە هاتبوون، پاشان دڵنیابوونەوە لەوەی کەتەنها ئەو ژمارە مریشکە نەخۆشە كە هێنرابوە ناوشار کە دەستیان بەسەردا گیرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button