بەسێ هۆزات: گەلەکەمان دڵخۆش بوون بە لێدوانە ئەرێنییەکانی لاهور شێخ جەنگی

لڤین:
هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند، پێویستە حزبەکان رێگری لە گەل نەکەن هەڵوێست لە دژی تورکیا دەرببڕێت و ستایشی لێدوانەکانی لاهور شێخ جەنگیش دەکات.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە دیدارێکدا کە ئاژانسی فوڕات بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: دەبێت حزبەکانی باسوری فشار نەخەنە سەر گەل، بۆ ئەوەی گەل کاردانەوەکانیان ئاشکرا بکەن، دەبێت ئەوان ئازاد بکەن، ئەگەر فشار لەسەر گەلی باشوور نەبێت، بە سەدان هەزار کەس دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست نیشان دەدەن.
هاوسەرۆکی کەجەکە، پارتی دەیەوێت گەمارۆی گەریلا بدات، گەل ناڕەزایەتیی بەرفراوان نیشان دەدەن، ئەو فشارەی کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر حزبەکانی باشوور دەیکات، دەبێتە هۆی ئەوەی حزبەکان فشار لە گەل بکەن.
ئەو دەشڵێت: ئەمە دۆخێکی باش نییە، بە سودی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرە، دەبێت حزبەکان خۆیان گردبوونەوە ڕێکبخەن، ئەمە متمانە دەداتە حزبەکان، نەک تەنیا لە باشوری کوردستان، بەڵکو لە هەر چوار پارچە، دەبێتە مایەی سەربەرزیی.
ئەو دەشڵێت “گەلەکەمان دڵخۆش بوون بە لێدوانە ئەرێنییەکانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی، هەموو سیاسەتمەدارێک، کە هەڵوێستێکی نەتەوەیی نیشان دەدەن، لە هەر حزبێک بن، لەناو گەلدا متمانەیان زیاتر دەبێت”.
هاوسەرۆکی کەجەکە وتیشی: هەر هێزێک پشتیوانیی گەل بکات و بەجۆرێک سیاسەت بکات، بەرژەوندیی نەتەوەیی لەسەروو هەموو شتێکەوە بێت، ئەوە هێزێکی گەورە بەدەست دێنێت، لەناو دڵی کورداندا جێگا دەگرێت، پەکەکە گوزارشتێکی ئاشکرای ئەو ڕاستییەیە.