دەروازەی باشماخ دوو داواکاریی لە گەشتیاران هەیە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، داوا لەو گەشتیارانە دەکات کە لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن پێویستە ڕەچاوی دوو مەرج بكەن.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا داوادەکات “هیچ هاوڵاتییەك بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەكان نەكات و پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی كارپێكراو ــ خوێندكار)”.
ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە هاوڵاتییان پشكنینی كۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەكاتی گەشتەكەیان پێ یان بێت.
لە ڕاگەیاندراوەكەی دەروازەی باشماخدا جەختکراوەتەوە کە بەبڕیاری ئێران لە ئەمڕۆ ڕێكەوتی 8-7-2021ەوە هیچ هاوڵاتییەك بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.