یەكشەممە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەكرێت

لڤین:

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سێ وەزارەت شارەوانی، كارەبا و خوێندنی باڵا دابەشبكرێت.

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەكانی شارەوانی، کارەبا و خوێندنی باڵا بە لێبڕینی %21 دابەشبکات.

دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە لێبڕینەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو دەکاتە 11-7ی 2021 و پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک بەڵێنیاندا بوو کە هەموو 25ی مانگێک، 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەشبکەن بەڵام سەرەڕایی زیادبوونی داهاتەکان هێشتا مووچە بە لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت و لە کاتی خۆیدا دوادەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button