وەزارەتی کارەبا: کێشەی کەمی کارەبا نەبونی سوتەمەنییە

لڤین:

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کێشەی کەمی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەرێتەوە بۆ نەبونی سوتەمەنی کە حکومەتی هەرێم بۆیان دابین ناکات و عێراق بۆخۆی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی هەرێم دابین دەکات و کارەباکە بۆ خۆی لە کۆمپانیاکان دەکڕێت.

وەزارەتی کارەبا بە راگەیەندراوێک وردەکاری دۆخی ئێستای کارەبای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت: هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کێشەی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە  و دەشڵێت “کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و 350 تا 400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندرایەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە. بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی تەنیا 80 تا 100 مێگاوات بەرهەم دێنین. تەنیا %10 بەکار خراوە. بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین 1000 مێگاوات لە دهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بێنین.

راشیگەیاندووە: تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، – %65 خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35 لەسەر شانی خەڵکە.

لە بارەی پێدانی کارەبا بە حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوەهیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دێنێت، بداتە هیچ شوێنێکی دیکە و دەڵیت:  340 مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە هۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لە لایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ بەکار خراون.

دەشڵێت: عێراق بۆ خۆی لە رێگەی کۆمپانیانیاکانەوە سوتەمەنی دیزلیان بۆ دابین دەکات و هیچ پەیوەندییەکی بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە هاوڵاتیانی کوردستان.

لەبارەی پێوەری زیرەکیشەوە وەزارەتەکە رایگەیاندووە،  تا ئێستا زیاتر 750 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون کە دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا. هاوکات سودەکانی بەستنی پیوەریشی بۆ وەزارەتەکە و بۆ هاوڵاتیانیش ئاشکرا کردووە.

هەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت کە هەولێر 42% و سلێمانی  %28.3 و دهۆک %24 و گەرمیان  %4.7 کارەبایان پێدەدرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button