فەیسبووک یەپەگەی بە فەرمی ناساند

لڤین:

پەڕەی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەلایەن فەیسبووکەوە بە فەرمی ناسێندرا و سەرجەم ئەو سزایانە بۆ ئاڵای یەپەگە دانرابوون لابرا.

لەگەڵ ناساندنی فەرمی پەڕەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە، یەپەگە رایگەیاند: فەیسبووک سزای بەناحەق یەپەگەی لابرد کە لە ساڵی 2015 لەژێر فشاری تورکیا بەسەریاندا سەپێندرابوو.

ئەو هێزانە لە پەڕەی خۆیان کە فەیسبووک بە زمانی ئینگلیزی داوا لە فەیسبووک دەکەن جارێکی دیکە هاوکاری تورکیا نەکات لە چالاکییەکانی سۆشیال میدیا.

ئەو بڕیارەی فەیسبووک لە کاتێکدایە کە تا ئێستاش وینەی گەریلا و شەرڤانان و ئاڵاکانی یەپەگە و هەپەگە و پەکەکە و وێنە عەبدوڵا ئۆجەڵان لە لایەن فەیسبووکەوە رێگری لە بڵاوکردنەوەی دەکرێت و سزای ئەو هەژمار و پەڕانە دەدرێت کە بڵاوی دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button